فێرخوازانى وەرگێڕان لە ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی ئەزمونى کارى وەرگێڕان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی وەرگێران لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتى (١١/١٢/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر عیمادالدین مەجید گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ ئەکادیمیای ئێدوینای ئەمریکی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
فێرخوازان دواى ئەوەى بە گەرمی لە لایەن خاتوو ئایە بەڕێوەبەری مارکێتینگ و مامۆستا ئەمین عەبدوڵڵا پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕاستەوخۆ بەشە جیاوازەکانی ئەکادیمیای ئێدوینایان بەسەر کردەوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەکادیمیایەکەدا فێرخوازان لەگەڵ بەڕێوەبەرانى ئەکادیمیایەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى ئەزموونە بەنرخەکانی ئەکادیمیایەکە لە بواری وەرگێران و وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی کرد.
پاشان مامۆستا ئەمین عەبدوڵا چەند چالاکیەکی جیاوازی لەگەڵ فێرخوازان ئەنجامدا، چالاکیەکە تایبەت بوو بە ناساندنی دواترین تەکنیەکەکانی وەرگێران و وانەوتنەوە لە کۆرسە فێرکارییەکان. دوابەدوای چالاکیەکە، فێڕخوازان بەشدارییان لە چالاکیەکانی وەرگێران کرد، کە تایبەت بوو بە چۆنیەتى بەرەوپێشبردنی تواناکانی گفتوگۆکردن لەگەڵ دەوروبەردا.
ئەم گەشتە زانستیەى بەشی وەرگێران بووە دەرفەتێکى دیکە بۆ فێرخوازان بۆ ئاشنابوون بە بازاری کار.