فێرخوازانى پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەنتەری زانستی بۆ چاودێری ددان بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢٣) ڕاگرایەتى کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی دکتۆر تارا کەمال و دکتۆر ئەسیڵە خالد بۆ سەنتەری مۆدێرن بۆ پزیشکی ددان لە شارى هەولێر ڕێکخست.
مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن لەیلا کوردیی پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى کردن بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى (نەشتەرگەری دەم و ددان، تیشک، نەخۆشیەکانی ددان، چارەسەری ددان، ددان دروستکردن، پزیشکی ددانی منداڵان و…هتد)، لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو بەشانەدا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى شێوازى کردنى پزیشک و کارمەندانى بەشەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان بوو، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشک و کارمەندان زانیارى وردیان لەبارەى کارەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان بۆ ئەزموونێکی زانستی و پراکتیکی، لەو چوارچێوەیەشد کۆمەڵێک پرسیار و گفتوگۆى زانستیان لەبارەى چارەسەرە جیاوازەکانى نەخۆشیەکانى ددان و بەکارهێنانى ئامێرە پزیشکیەکان لە سەرپەرشتیارانى بەشەکان کرد، ئەوانیش وەڵامى پرسیار و سەرەنجى فێرخوازانیان دایەوە.