فێرخوازانى پەرستارى تەندروستی کۆمەڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕاپەڕین چاودێری منداڵان دەکەن
لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (12 ی ئەیلوول2024) ، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی بەشی منداڵانیان لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕاپەڕین لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، کە بەسەرپەرشتی دکتۆر ئەیاد عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو، فێرخوازان دەکەن پەرەیان بە زانیاری پراکتیکی خۆیان لە بواری پەرستاری منداڵان دا، بەتایبەت لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە سەرەکییەکانی وەک یەکەی چاودێری چڕی منداڵانی ساوا، بەشی گشتی منداڵان، کلینیکی دەرەکی، یەکەی کوتان و ژووری فریاکەوتنی منداڵانیان بەوردى ئاشناى ڕۆڵی گرنگی پەرستاران بوون لە چاودێریکردن، بەڕێوەبردنی چارەسەر، پەروەردەکردنی خێزانەکان و دابینکردنی پاڵپشتی سۆزداری بۆ نەخۆشەكان.
سەردانەکە تێڕوانینی بەنرخی پێشکەش کرد سەبارەت بە بەرپرسیارێتی و ڕۆڵى هەمەلایەنەی پەرستاران لە بوارى چاودێرکردن و چارەسەرکردنى منداڵان و تێگەیشتن لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان.