فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە قوتابخانەی سمایلاوە دیارى بەسەر قوتابیان دابەش دەکەن
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٠/١٢/٢٠٢٢) گروپێک لە فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد سەردانی قوتابخانەی سمایلاوەیان كرد لە قەزای خەبات.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا كاكە رحمان رمضان بەڕێوەبەری قوتابخانەی سمایلاوە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، سوپاسى مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد، کە قوتابخانەکەیان دەستنیشان کردوە تا دیارییەکانیان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکەیاندا دابەش بکەن، هیواشى خواست زانكۆی جیهان-هەولێر وەک هەمیشە لە بواری زانستی و خزمەتكردنی كایە جیاوازەكانی كۆمەڵگەدا پێشەنگ بێت.
پاشان، فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان بەهاوکارى مامۆستاى سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە دیارییەکانیان پێشکەش بە قوتابیەكانی ئەو قوتابخانەیە کرد، كە بریتیبون لە (١٠٦) قەمسەڵ و پێڵاو.
لە بەرامبەردا، قوتابیانی قوتابخانەكە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە و، دابەشکردنى دیارى بەسەریاندا، بۆ ئەوەش سوپاسى فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكاى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.
بەڕێوەبردن و ڕێکخستنى ئەم چالاکیە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە چالاکى و كارە خێرخوازییانە فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكانی زانكۆی جیهان-هەولێر دێ، کە بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠٢٢ – ٢٠٢٣) دایڕشتوە.