فێرخوازانى چارەسەری سروشتی بەسەردانێکى زانستى لە سەنتەری تیشک و دەنگدانەوەی ڕەشین بوون
فێرخوازانى قۆناغە جیاکانى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى چالاکیە مەیدانیەکانیاندا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستا دکتۆر مستەفا فادل عەباس فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانی تیشکی ڕەشین و MRI یان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازانى لە میانەى بەسەرکردنەوەى سەنتەرەکە زانیارى پێویستیان لەبارەى چۆنیەتى کارکردن و چارەسەرى سروشتى ئەو کەسانە وەرگرت، کە سەردانى سەنتەرەکە دەکەن، لە ڕێگەى بەشە جیاوازەکانی سەنتەرەکە کە بریتین لە بەشى مافی سپایراڵ و دەنگدانەوە موگناتیسییەکان و تیشکی ئێکس، چارەسەرى سروشتى ئەو کەسانە دەکرێ، کە ڕۆژانە سەردانیان دەکەن.
سەردانەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوونى فێرخوازان بەو ئامێرانەى کە لە بوارەکەدا بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنى نەخۆشیەکان بەکاردەهێنرێن، بەتایبەت ئامێرەکانى وێنەی پەیوەست بە دەنگدانەوەی مێشک و بڕبڕەی پشت و جومگە جۆراوجۆرەکان.