فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان بەسەردانێکى زانستى لە Haval Bookstore بوون
سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی (11/5/2023) بەردەوامى بەچالاکیە مەیدانى و زانستیەکانیدا. بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتی دکتۆر کیوان سیدی، فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە شارى هەولێر سەردانی (Haval Bookstor)یان کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى بە گەرمی لە لایەن ستافی بنکەکە پێشوازیان لێکرا. فێرخوازان سەردانی بەشە جیاوازەکانى (Haval Bookstor)یان کرد و، لەگەڵ کۆمەڵێک کتێبی ئینگلیزی و فەرهەنگ و سەرچاوەی زانستی لە بواری ئینگلیزی ئاشنا بوون.
پاشان دکتۆر کیوان سیدى لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ فێرخوازان باسى لە گرنگی خوێندنی ئینگلیزی بۆ پێشکەوتنی زانستی بۆ فێرخوازان کرد، هانیدان بایەخى زۆر بەسەرچاوە جۆراوجۆرەکانى فێربوون بدەن بەتایبەت کتێب.
لە کۆتایی دا، مامۆستای سەرپەرشتیار بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی و مامۆستایانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی و پێزانینی پێشکەشی ستاف و ئەندامانی Haval Bookstor کرد.