فێرخوازانى یاسا سەردانی پەڕلەمانی کوردستان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە چالاکیە مەیدانیەکانى بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کاروبارى یاسایی لە ژینگە جیاکان، لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازانى قۆناغی پێنجەمی بەشی یاسا سەردانى پەڕلەمانى کوردستانیان کرد.
ڕۆژی دوو شەممە رێککەوتی (٢٤-١٠-٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی (مامۆستا علی طه اكرم) فێرخوازان لە پەڕلەمانى کوردستان سەرەتا لەلایەن لێژنەی پرۆتۆکۆلی پەرلەمان پێشوازیان لێکرا، دواتر سەردانی کتێبخانەی پەرلەمانیان کرد و، لەلایەن محمد طاهر بەرێوەبەری کتێبخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى دەربارەی کتێبخانەی پەرلەمان و پرۆتۆکۆلی دانیشتنەکانی پەرلەمان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
فێرخوازان لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیان بۆ پەڕلەمانى کوردستان، بەهاوکارى لیژنەی پرۆتۆکۆل سەردانی هۆلی پەرلەمانیان کرد و، کورتەیەکیان لەبارەى چۆنیەتى دابەشکردنى کورسیەکانى پەڕلەمان و کاری سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان و نوێنەرانى حکومەت و چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسا و تاوتوێکردنى یاساکان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.