فێرخوازێکى تەندروستی کۆمەڵ بەردەوامە لە کارە خێرخوازییەکانى
(خەڵات على)، کە فێرخوازى بەشى تەندروستى کۆمەڵە لە زانکۆی جیهان -هەولێر، مانگە کۆمەڵێک چالاکى خێرخوازى ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مانگەش بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (سەروان وەسمان ) سەرۆک بەشی تە ندروستی کۆمەڵ چەند چالاکیەکى دیکەى ئەنجامدا.
چالاکیە خێرخوازییەکانى ئەو فێرخوازەى بەشى تەندروستى و کۆمەڵ لەم مانگەدا بریتی بوو لە دابەشکردنى سەبەتەی خۆراک بەسەر ماڵە هەژارنشینەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانى شارى هەولێر، ئەوەش بووه مايەى دڵخۆشى ئەو خێزانانەى کە کۆمەک و هاوکارییەکانیان بەدەست گەیشت.
خەڵات عەلى دوپاتى کردەوە، بەخشین و کارى خۆبەخشى وزە و چالاکیەکى تایبەت دەبەخشێ بەمرۆڤ، بۆیە لە کۆتایی هەر چالاکیەک هەست بەئاسودەیی و دڵخۆشى دەکەم، بەتایبەت کە دڵى خێزانە بێ دەراماتەکان خۆش دەکەم. وتیشى، پشتیوان بەخوا لە هاوکاری و دەستگیرۆیکردنی هەموو ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەک و هاوکاریە بەردەوام دەبین، هەربۆیە لە ئێستادا کار دەکەین بۆ بەرەوپێشچون و فراوانترکردنی گروپەکەمان لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى چین و توێژەکان بەتایبەت ئەوانەى پێویستیان بەهاوکاری و ئاوەڕلێدانەوەیە.