فێرخوازانی بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لایەنە کلینیکییەکانی پسپۆڕییەکەیان لە نۆرینگەى “ئاپۆتێک” بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢١/٤/ ٢٠٢٦)، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ کلینیک و دەرمانخانەی (Apotek) لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی (دکتۆر ساڵح مستەفا ساڵح) بەرێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیاندا، شاندی فێرخوازان لەلایەن پسپۆڕی خۆراک (ئەوین هیوا)، کە یەکێکە لە دەرچووە دیار و سەرکەوتووەکانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس ی زانکۆی جیهان-هەولێر، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان بەشێوەیەکى مەیدانی ڕوونکردنەوەیەکى تێروتەسەلی دەربارەی سروشتی کارکردن لە ناو کلینیکەکەدا پێشکەش بە فێرخوازان کرد. دواتریش فێرخوازان لە نزیکەوە و بەشێوەیەکى مەدیانى ئاشنای شێوازە پیشەییەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ سەردانیکەران و هەنگاوەکانی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ هەر حاڵەتێک بۆ فێرخوازان ڕونکردەوە، هاوکات تیشکى خستە سەر چۆنیەتی داڕشتنی بەرنامە خۆراکییەکان و گونجاندنیان لەگەڵ بارودۆخی تەندروستیی نەخۆشەکان.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى چەندین ئامێری پێشکەوتووی پشکنین بوون، لەوانە ئامێرەکانی (In-Body) و (Optitect) کە بۆ شیکردنەوەی وردی پێکهاتەی جەستە و ئەنجامدانی پشکنینە گشتییەکان بەکاردێن. پسپۆڕی میواندار بۆ فێرخوازانی ڕوون کردەوە کە چۆن ئەم پێوانە زانستییانە دەبنە بنەما بۆ دیاریکردنی پلانی خۆراکیی گونجاو. چالاکییەکە بە دانیشتنێکی گفتوگۆیی کارلێکەر کۆتایی هات، کە تێیدا فێرخوازان وەڵامی پرسیارە زانستییەکانیان وەرگرتەوە.







