فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ وانەیەکی پراکتیکیان لە کارگەیەکی هەولێر ئەنجامدا
رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (١٠/١١/٢٠٢٤)، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عمر)؛ فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمێدیكاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیان بۆ کارگەی دڵبای شیرەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی ماست و ئایسکرێم بەڕێوەبرد.
مامۆستا و فێرخوازان سەرەتا لەلایەن (ئالان سیروان عمر) بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، پاشان بەشە جیاکانی کارگەکەیان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا بەشی کوالێتی کۆنترۆلی کەرگەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى لە چۆنیەتی پەسەندکردنی بەرهەمەکان و پیوانەکردنیان بە پێی ستانداردەکان بوون، دواتر تاقیگەکانی مایکرۆبایلۆجی و کیمیایان بەسەرکردەوە کە تیایاندا هەموو ئەو پشکنینانەی پێویستە لە پێش و دوای پرۆسێسەکان بۆ بەرهەمە جیاکانی کارگەکە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەش لەلایەن کارمەندانى هەریەک لەو بەشانە تیشک خرا سەر چۆنیەتی پێوانەی (Total Solid) لە بەرهەمەکاندا.
هەر لە میانی سەردانەکەیاندا فێرخوازان دواى ئەوەى پێداویستیەکەنی خۆ پارێزی لەبەرکرد و، بە پاکەرەوەی تایبەت تەعقیمکران، ئینجا ژووری پاستۆرایزەیشن و بەرهەمهێنیان بەسەرکردەوە، کە تێیدا لە لایەن کارمەندانی بەشەکە بەرچاو روونکردنەوەکی تەواویان پێدرا لەبارەى چۆنیەتی پرۆسێسکردن و تەعقیمکردنی بەرهەماکان و پاکردنەوەیان لە زیندەوەرەکاندا. لە کۆتایی سەردانەکەدا سەردانی بەشی کۆگا و ساردکەرەوەیان لە کارگەکە کرد.
لە کۆتایدا مامۆستای یاریدەدەر بەختەوەر زیاد عمر سوپاس و پیزانینی سەرۆکایەتی بەش و زانکۆی جیهان-هەولێری پێشكەش بە بەرێوبەرایەتی کارگەی دڵبای شیرەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی ماست و ئایسکرێم کرد، بۆ هاوکاری و ئاسانکاریەکانیان بۆ فێرخوازانی بەشەکە بۆ زیاتر شارازابوون و فێربوون و تێگەێشتن لە وانەکان بە شێوازی پراکتیکی و مەیدانی.