فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس کارگەیەکى شیرینەمەنى بەسەردەکەنەوە
رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (١٠/١١/٢٠٢٤)، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر (صالح مصطفى صالح)؛ بەسەردانێکى زانستى کارگەی دڵبای شیرینەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی ماست و ئایسکرێمیان بەسەرکردەوە.
مامۆستا و فێرخوازان سەرەتا لەلایەن (ئالان سیروان عمر) بەڕێوەبەرى سەرچاوە مرۆییەکان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، پاشان بەمەبەستى ئاشناکردنی فێرخوازان بە چۆنیەتی کارکردنی لەم جۆرە کارگانە بەشەکانى کارگەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە بە هەنگاوە بنەڕەتییەکانی هەڵسەنگاندنی هەستیاری و پەرەپێدانى بەرهەمەکان ئاشنا بوون.
هەر لە بەردەوامى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشەکانى دیکەى کارگەکەیان بەسەرکردەوە هەر لە وەرگرتنی کەرەستەی خاو تا ئەو کاتەی بەرهەمەکان ئامادە دەبن بۆ دابەشکردن بە بازاڕەکانی هەرێمى کوردستان و عێراق.