
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی ڕاهێنانی مەیدانی لە قوتابخانەکانی هەولێر دەستپێکرد
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 28, 2026
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2026، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، دەستیان بە جێبەجێکردنی ڕاهێنانی مەیدانی لە ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر کرد، کە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەوام دەبێت.
پەرەپێدانی کارامەیییەکان: لە ماوەى مانەوەیان لە قوتابخانەکان، فێرخوازانی بەشى پەروەردەى گشتى بەسەر کۆمەڵێک قوتابخانەی حکومی و تایبەتیدا دابەش کران تاوەکو بەپێی نوێترین پێوەرە پەروەردەیییەکان ئەرکەکانی وانەوتنەوە ئەنجام بدەن.
ئەم چالاکییە یارمەتیدەر دەبێ لە گۆڕینی تیۆرییە زمانییەکان و شێوازەکانی وانەوتنەوە () بۆ واقیعێکی بەرجەستەکراو لەناو پۆلدا، ئەوەش لە ڕێگەی ئامادەکردنی پلانی ڕۆژانە و بەکارهێنانی هۆکارە فێرکارییە کارلێککارەکان بۆ بەهێزکردنی کارامەیییەکانی زمانی ئینگلیزی.
دەستکەوتەکانی بەرنامەی ڕاهێنان: سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانە خانەخوێیەکانی دەکات لە بەرامبەر کارئاسانی بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی چالاکییەکە و، ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێربوونی هاندەر لە میانەی بەسەرکردنەوەی شوێنەکەدا.
بەشداریکردن فێرخوازان لە ڕاهێنانی مەیدانی، بنەمایەکی بنەڕەتیە بۆ دروستکردن و کامڵبونى کەسایەتی پیشەییی مامۆستایانی داهاتوو؛ چونکە لە ماوەى مانەوەیان هەوڵى تەواو دەدەن لێهاتووییەکانی بەڕێوەبردنی پۆل و ڕێکارە پەروەردەیییە نوێیەکان لە ناو پۆلەکان پیادە بکەن.
فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى وۆرکشۆپێک دەربارەی کارامەیییەکانی ئاخاوتن بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە قوتابخانەی هەولێرى-3 بەڕێوە دەبەن
وەفدی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری و کەلتورى دەکەن
You may also like


