
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بەسەردانێکى مەیدانى سەنتەری باهۆز بەسەردەکەنەوە
- Categories بەشى پەروەردەی گشتی
- Date تشرینی یەکەم 22, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 21/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی دکتۆر ڕۆژان عەلی خدر سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ سەنتەری باهۆز (Bahoz Center) ئەنجام دا.
شیکردنەوەی نەخۆشییەکان: لە کاتی گەییشتنیاندا، شاندی زانکۆ لەلایەن ستافی سەنتەرەکە و بەتایبەتی دکتۆر بەڕێز عەبدوڵڵا بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان شیکردنەوەیەکی زانستیی دەربارەی بەشەکانی سەنتەرەکە و شێوازەکانی پاڵپشتیکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی ئۆتیزم (Autism Spectrum Disorder — ASD) و تێکچوونی سەرنج و فرەجووڵەیی (ADHD) پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێوەرەکانی دەستنیشانکردن و جیاوازییەکانی نێوانیان.
بەسەرکردنەوەی بەشە تایبەتمەندەکان: لە درێژەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشە جیاوازەکان و ژوورە تایبەتمەندەکانی سەنتەری باهۆزیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشنای ئامرازە فێرکاری و ڕەفتارییەکان بوون. دوابەدوای ئەوە، پرسیار و وەڵام لەنێوان فێرخوازان و دکتۆر بەڕێز عەبدوڵڵا بەڕێوەچوو دەربارەی ستراتیژییەکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و نێوەندگیریی دەروونی.
لە کۆتاییدا، دکتۆر ڕۆژان عەلی خدر و فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی دکتۆر بەڕێز عەبدوڵڵا و کادیرانی سەنتەری باهۆز کرد.
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانى سەنتەری تایبەتمەندی شێرپەنجەی مەمک دەکەن
You may also like


