
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی كتێبخانەی ناوەندیی دەزگای خانی لە دهۆك دەكەن
- Categories بەشی راگەیاندن
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 17-10-2026، لە درێژەی چالاكییە زانستی و مەیدانییەكانیاندا بۆ شاری دهۆك، بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، سەردانێكی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغەكانی (دووەم و سێیەم)ی بەشەكە بۆ كتێبخانەی ناوەندیی دەزگای (خانی) لە شاری دهۆك ڕێكخست.
لە دەستپێكی سەردانەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن (بەیار زاویتەیی)، بەرپرسی چالاكییە ڕۆشنبیرییەكانی دەزگای خانی، پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرا و ناوبراو خۆشحاڵیی زۆری خۆی بەم بەسەركردنەوەیە دەربڕی.
لە میانی وتەكانیدا، بەیار زاویتەیی تیشكی خستە سەر ڕۆڵ و پێگەی دەزگاكەیان لە دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردی و ئاماژەی بەوە دا كە دەزگای خانی خاوەنی زیاتر لە 80 بەرهەمی چاپكراوی تایبەت بە خۆیەتی كە لە لایەن نووسەران و توێژەرانی دەڤەرەكە و كوردستانەوە نووسراون.
هاوكات كتێبخانەی ناوەندیی دەزگاكە هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر لە بوارەكانی ئەدەب، هونەر، سیاسەت، فەلسەفە، مێژوو، كۆمەڵناسی، ڕاگەیاندن، و كولتوور لەخۆ دەگرێت، كە وەك سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ فێرخوازان و توێژەران خزمەت دەكات.
پاشان، فێرخوازان بەشە جیاوازەكانی كتێبخانەكەیان بەسەركردەوە و بەناو ڕەفەی كتێبە دەگمەن و نوێیەكاندا گەڕان و لە نزیكەوە بە ئەرشیفی دەوڵەمەند و مێژووییی دەزگاكە سەرسام بوون. هەروەها ئاشنای سیستمی پۆلێنكردن، ڕێكخستنی سەرچاوەكان و، میكانیزمی بەردەستخستنی بەرهەمە چاپكراوەكان بوون بۆ خوێنەران.
لەكۆتاییدا، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، بە ناوی سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندنەوە، سوپاس و پێزانین ئاراستەی (بەیار زاویتەیی) و تەواوی ستافی كتێبخانەی ناوەندیی دەزگای خانی كرا، بۆ پێشوازیی شایستە و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستی و فەرهەنگییە گرنگە بۆ فێرخوازانی زانكۆی جیهان-هەولێر.
لە دهۆک گروپێک لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن كەناڵی دهۆك سپۆرت بەسەردەكەنەوە
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
You may also like
لە شارى دهۆك، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن؛ نووسینگەی كەناڵی ئاسمانیی سپێدە بەسەردەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
