
فێرخوازانی بەشی کارگێڕى گشتی بە سەردانێکی زانستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوونیان بەسەرکردەوە
- Categories بەشی کارگێڕی گشتی
- Date تشرینی یەکەم 15, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی کارگێڕى گشتی لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانێکی زانستییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی ئەنجام دا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی دکتۆر مەحمود باشکالی ئەنجامیاندا، لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان بە گەرمی لەلایەن ئەندازیار سوار عزیز عەلی پێشوازییان لێکرا، سەرەتا کورتەیەکی لەبارەی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە پلاندانان بۆ چالاکییە حکومییەکان و چاودێریکردنیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بەتایبەت لە بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکانی لە دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەبردنی کارا و جێبەجێکردنی پلانە کارگێڕییەکان و پڕۆژە حکومییەکان.
پاشان، فێرخوازان لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا بەشێوەیەکى مەیدانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بەسەرکردەوە و، زانیاریی بەنرخیان لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی بڕیار لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا پێشکەش کرا، بەتایبەتی لە وەرگرتنی بڕیار و بەرپرسیارێتیی بەشە کارگێڕییە جیاوازەکان لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی کاردا.
هەروەها فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای ئەرکە سەرەکییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی بوون، کە ڕێکخستنی چالاکییە بازرگانییەکان، چاودێریکردنی بارودۆخی بازاڕەکان و نرخەکانی کەلوپەل، پاراستنی مافی بەکارهێنەران، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی پێشەسازییە ناوخۆییەکان و بەرهەمهێنانی نیشتمانی دەگرێتەوە.
You may also like
لە زانکۆی جیهان-هەولێر پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانى کوردستان کرا
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە زانکۆی جیهان-هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان کرا. شاندی میوان پێکهاتبوون لە (سەلیم سەلیم حوسێن) بەڕێوەبەری سەندیکا و (گۆران …


