فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس باس لە بایەخ و گرنگى خواردنە ڕیشاڵییەکان دەکات
فێرخوازێکی بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامێکى کەناڵى ئاسمانى کوردستان24 میواندارى دەکرێت و گفتوگۆ لەبارەى بایەخ و گرنگى خواردنە ڕیشاڵییەکان بۆ تەندروستى مرۆڤ دەکات.
سەلار سەلام، کە فێرخوازى قۆناخی چوارەمە لە بەشى نیوتریشن و دایێتێتیکسی لە پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەناڵى ئاسمانی کوردستان24 میواندارى کرا و تێدا بەشێوەیەکى زانستى باسى لەو خواردنانە کرد، کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، هەروەک پێویستی جەستەى مرۆڤ بە پێی تەمەن بۆ خواردنى ڕێشاڵى ڕونکردەوە.
هەر لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى باسی جۆرە جیاوازەکانی ریشاڵ و کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ کرد لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دا، کە چۆن دەتوانین ڕیشاڵ بۆ ژەمەکانمان زیاد بکەین، هەروەک وەڵامى ئەو پرسیارەشى دایەوە، کە بۆچی هەندێک کەس دوچارى نارەحەتی گەدە دەبن بەهۆی خواردنە ڕیشالییەکان.
بۆ بینینى تەواوى بەرنامەکە کلیک لەسەر ئەم (بەستەرە) بکە.