فێرخوازێکى بەشی نیوتریشن و دایەتیتکس بەشدارى لە پرۆگرامیکی تەندروستی دەکات
جیلوان محمد حسین، کە فێرخوازى قۆناخی چوارەمە لە کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی بەشی نیوتریشن و دایەتیتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى پڕۆگرامێکى تەلەفزیۆنیدا باس لە خۆراکى تەندروست دەکات.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامی لەش دروستی کە پڕۆگرامێکی تەندروستی کەناڵى ئاسمانى سپێدەیە بەوردى تیشکى خستە سەر سیستمی خۆراکی، بۆ ئەوەش ڕوونکردنەوەی لەبارەى سیستمی دایت چییە و بۆچی دایت دەکەین ؟ پێشکەش کرد، هەروەک باسى باشترین جۆری دایت و سیستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاست کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە خواردنە ڕێگە پێدراوەکان و قەدەغەکراوەکانی سیستمەکە.
لە بڕگەیەکى دیکەى بەرنامەکەدا، جۆرە زەڵاتەیەکی تەندروستی ئامادەکرا، کە بریتی بوو لە زەڵاتەی یۆنانی، لە میانەى ئامادەکردنى زەڵاتەکەدا جیلوان محمد حسین سوودە تەندروستیەکانی زەڵاتە یۆنانیەکەی ڕوون کردەوە بەتایبەت بۆ دابەزاندن کێش و ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکانی دڵ.