فێرخوازێکى بەشی چارەسەری سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سروشتى قۆڵێکی ئەلیکترۆنی دروست دەکات
هاجەر محمد عەلی، کە فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشی چارەسەری سروشتیە لە زانکۆی جیهان – هەولێر، قۆڵێکی زیرەکی دەستکردی ئەلیکترۆنی دروستکرد. قۆڵەکە بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو و زیرەک دروستکراوە، ئەو پۆڵە بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاتی شەڕ و ڕووداوەکاندا قوڵەکانیان لە دەست دەدەن زۆر بەسود دەبێ.
لەم چوارچێوەیەدا خاوەنی پڕۆژەکە وتی: تەکنەلۆژیای ئەندامی دەستکرد لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکردنێکى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، قۆڵی دەستکردیش بەسود وەرگرتن لە پێشکەوتنەکانى تەکنەلۆژیا دروست دەکرێ و، کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە و، بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى دروست کراوە بۆ ئەو کەسانەى پێویستیان پێ هەیە تا بتوانێت جوڵەی سروشتی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی دەوروبەریدا هەبێت.
هاجەر محمد عەلی وتیشی ئەو کەسانەی قۆڵی بایۆنی بەکاردەهێنن دەتوانن کارەکانی ڕۆژانە بە ئاسانی و سەربەخۆ ئەنجام بدەن؛ ڕونیشیکردەوە ئەم قۆڵە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هەموو ئەو کەسانەى پێویستیان پێ هەیە، تا ڕادەیەکى باش و بەپێی خواستی خۆیان دەتوانن کارەکانیان پێ ڕایی بکەن، بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەی شێوازی کەسی و ناسنامەی ناوازەی خۆیان بێت.
قۆڵی بایۆنی شانازی و متمانە بۆ ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە کە بەکاریدەهێنن، بەو پێیەی هێمای بەهێزکردنە و توانای تاکێکە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا. ئەم تایبەتمەندییە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی وێنەی خۆ و باشترکردنی کوالیتی ژیان بۆ تاکەکانی وابەستن بە قۆڵی بایۆنی. ئەمەش بە هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەى فێرخوازەکە دادەنرێت، واش بڕیارە قۆڵەکە پەرەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکى پێشکەوتووتر بەکار بێت.