فێرخوازێکى بەشی ڕاگەیاندن لە کەناڵی ئاسمانى شەرقیە دەبێتە پێشکەشکار
سورا سامی سەباح، کە فێرخوازى قۆناغی سێیەمى بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بووە یەکێک لە ستافى پرۆگرامی (صباح الشرقية).
ئەو فێرخوازەى بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە پێشکەشکارى بڕگەیەکی تایبەت لەناو بەرنامەکە لەبارەى هونەری چێشتلێنان، ئەوەش نیشاندان و دەرخەرى توانا و لێهاتوویی بەرز و جیاوازی فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە هونەری پێشکەشکردن و لێهاتوویی میدیایی پێشان دەدات.
بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵ پێشکەشکردنى لایەنە تیورییەکانى ڕاگەیاندن، بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنان بەفێرخوازان دەکات، هەروەک بەردەوام پشتگیری و هانی فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکان دەدات بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتوییان و ئەزموونکردنى کاری میدیایی بەشێوەیەکى مەیدانی لە بوارە جیاوازەکانی کاری ڕۆژنامەوانیدا.
پرۆگرامی (صباح الشرقية) هەفتەی جارێک لە کەناڵی ئاسمانى ئەلشەرقیە پێشکەش دەکرێ و، کۆمەڵێک بڕگە و تەوەرى جیا لە خۆدەگرێ.