فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا باس لە ڕۆڵ و گرنگی تۆوی چیا دەکات
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە بەشە جیاوازەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences )، بەردەوامن لە چالاکیە زانستیەکانیان.
لەو چوارچێوەیەدا؛ (نیان عوسمان محمد ساڵح) لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس)، بەسەرپەرشتى دکتۆر ئیوا ماجیڤسکا (Ewa maiewska) بابەتێکى لەبارەى ڕۆڵ و گرنگی تۆوی چیا (chia seed) لە یارمەتیدانی لەناوبردنی خانە شیرپەنجەیەکان باس کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکى زانستى و ورد ڕونکردنەوەى تەواوى لەبارەى ڕۆڵى تۆوی چیا (chia seed) بۆ لەناوبردنى خانەکانى (شیرپەنجەی مەمک، شیرپەنجەی پرۆستات و شیرپەنجەی کۆڵۆن) کرد، ئەوەش بەهۆى ئەو بەها خۆراکییە بەرزەی کە لە تۆوی چیا (chia seed) دا هەیە.
(نیان عوسمان محمد ساڵح) فێرخواز لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) لە زانکۆى جیهان-هەولێر یەکێک لەو فێرخوازانەى، کە بەپێى پێوەر و بنەماکانى پرۆگرامى ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە پۆڵەندا کاندیدکرا و، ئێستا لە پۆڵندا یەبۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە.