فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی سەنتەری ناوەکی زانستی لە پۆڵندا کرد
بەمەبەستی پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی زانستی، هاجەر محەمەد عەلى فێرخوازی بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە چوارچێوەی چالاکیە زانستیەکانی لە پۆڵندا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دکتۆر پاولینا وارسزا (Dr .Paulina Warsza) توێژەر لە زانکۆی یونیڤێرسایت وارسزاڤسکی (Uniwersytet Warszawski) بەڕێوەبرد.
لە میانەی کۆبونەوەیەکدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 27/11/ 2024 بەڕێوەچوو پێکەوە باسیان لە هاوکاری ئەکادیمی و زانستی کرد، بەتایبە لە چۆنیەتی هاوکاریکردنی فێرخوازانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەت لە ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بو ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، بۆ ئەوەش ئەو فێرخوازەی زانکۆی جیهان-هەولێر دوپاتیکردەوە، کە زانکۆی جیهان-هەولێر ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکە.
ئەو فێرخوازەی زانکۆی جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتەیە؛ هەر هەمان ڕۆژ؛ بە سەردانێکی زانستی سەنتەری ناوکی کۆپەرنیک (CNK) بەسەرکردوە، کە ناوەندێکی زانستییە و دەکەوێتە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا و، یەکێکە لە گەورەترین ناوەندەکانی زانستی ئەوروپا، کە گرنگی دەدات بە پیشانگەی کارلێککارانە و ئەزموونی فێربوونی دەستی، ڕۆبۆتیکی زیرەک ، و Ai، و نوێترین پێشکەوتن و توێژینەوەی پزیشکی زانستی.