كێبڕكێی یەكەمی بەشی وەرگێڕان “من ركابەریت دەكەم”
بەشی وەرگێڕان رۆژی 20 / 2 / 2019 یەكەم كێبڕكێی خۆی بە ناونیشانی ” من ركابەریت دەكەم”ئەنجامدا بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 لە كتێبخانەی زانكۆدا . لەم كێبڕكێیەدا گشت قوتابیانی قۆناغەكانی (یەك و دوو ، سێ و چوار) بۆ سەر حەوت گرووپی تێكەڵ دابەشكران و و دەقێكی دیاریكراویان پێدرا تا وەریگێڕنە سەر زمانی كوردی یان عەرەبی و لێژنەیەكیش باشترین وەرگێڕان دیاری دەكات و رۆژی دواتر گرووپی براوە ناوی رادەگەیەنرێت .