لە بەشى کارگێڕى کار، هەڵسەنگاندن بۆ کۆمەڵێک لە پڕۆژەى فێرخوازان کرا
بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى زانستى بۆ بیرۆکەى جێبەجێکردنى چەند پڕۆژەیەکى بارزگانى لە داهاتودا، لە بەشى کارگێڕى کارى زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەک بەڕێوەچوو.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر قوسەى حەمید سەلامى لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ لە میانەى چالاکیەکى زانستیدا هەڵسەنگاندن بۆ کۆمەلێک لە پڕۆژەى بازرگانى فێرخوازانى قۆناخى سێیەم کرا، پڕۆژەکان پێکهاتوون لە پڕۆژەیەکى بازرگانى هونەرى و دامەزراندنى ستۆدیۆ بۆ تۆمارکردنى دەنگ بەتایبەتمەندى و کواڵیتیەکى بەرزى هونەرى، لەگەڵ پڕۆژەیەکى تایبەت بەچۆنیەتى بەڕێوەبردنى میوندارى و چەندین پڕۆژەى دیکە.
لەو چالاکیە زانستیەدا، کەبەبەشدارى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو، چەندین پێشنیاز و بۆچون خرایە ڕوو بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەکان و چۆنیەتى پراکتیزەکردنیان لە داهاتودا، بەئامانجى داهاتى زیاتر بەتێچویەکى کەمتر.