لە بەشی پەیوندیە نێودەوڵەتی ودبلۆماسی باس لە ڕوماڵی ڕاگەیاندن بۆ کەیسی مەهسا ئەمینی کرا
لە چواچێوەی چالاکیەکانى بەشی پەیوندیە نێودەوڵەتی و دبلۆماسیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، روژی دووشەممە ڕێکەوتى (26/9⁄2022) سمینارێکى بۆ (ھێدی غوسە محمد) فێرخوازى قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوندیە نێودەوڵەتی دبلۆماسیەکان بەناونیشانى (ڕوماڵی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی لە کەیسی مەهسا ئەمینیدا) ریکخست.
لەو چالاکیەدا، کە لە ھۆلى (VIP) بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر محمود اسماعیل محمد و، بەئامادەبونى ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە بەڕێوەچوو، خاتوو (هێدى غوسە) بەگرنگیەوە باسی لە پێشهاتە مرۆی و کۆمەڵایەتیەکانى کەیسى مەهسا ئەمینى و کاریگەرییەکان کرد.
لە بەشێکى دیکەى بابەتەکەیدا، بەوردى باسى لە شێوازی ڕوماڵی ڕاگەیاندنەکان بۆ کەیسەکە و، کاردانەوەی هاوڵاتیان لە ناوخۆی ئێران و ووڵاتانی تری جیهان باسکرد و، وتى ئەو شێوازە ڕوماڵە وایکرد کە کەیسەکە سنورى کۆمارى ئیسلامى ئێران تێپەڕ بکات و، ببێتە کەیسێکى جیهانى و بابەتێکی گرنگی مەیدانی نێودەوڵەتی، کە جۆرها لێدوانى سەرکردە سیاسیەکان و ناوەند و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بەدواى خۆیدا بهێنێ.
کۆتایى سمینارەکە تەرخان کرا بۆ خستنەڕووى سەرەنج و بۆچون و پرسیارى ئامادەبوان، بۆ ئەوەش چەندین بۆچونى جیا خرایەڕوو و، لە گۆشەنیگاى دیکەوە خوێندنەوەیان بۆ بابەتەکە کرد.