فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازی پیشانگەیەکی تەلارسازى دەکەنەوە
بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتویی فێرخوازانى بەشەکەیان، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە بەردەوامى چالاکیەکانیدا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٥/٩/٢٠٢٢) پیشانگەیەکى تەلارسازی بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم ڕێکخست.
لەو پیشانگەیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (نەغم ئیسماعیل یەحیا) بەڕێوەچوو، فێرخوازان (٢٥) پڕۆژەى تەلارسازیان نمایش کرد، ئەوەش دەرفەتى ڕەخساند تا فێرخوازانى بەشەکە لە نزیکەوە ئاشنایى پڕۆژە جیاوازەکانى بوارى تەلارسازى ببن.
لە میانەى بەڕێوەچوونى پیشانگەکە، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە لە قۆناغە جیاوازەکان پیشانگەکەیان بەسەرکردەوە، ئەوەش دەرفەتى دروستکردنى کۆمەڵێک پڕۆژەى دیکەى لەلاى فێرخوازان لە قۆناغەکانى دیکە گەڵاڵە کرد تا لە داهاتوودا بتوانن بەشێوەیەکى مۆدێرن و سەردەمیانە کارى لەسەر بکەن.