فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ چەند چالاکیەکى خۆبەخشى لە خانەى بەساڵاچوان ئەنجام دەدەن
لە پێناو هاندانى فێرخوازان بۆ کارى خۆبەخشى و خزمەتکردن بەچین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چەند چالاکیەکى جیاى لە خانەى بەساڵاچوانى شارى هەولێر ئەنجامدا.
لەو چوارچێوەیەدا، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (25.09.2022) فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەسەرپەرشتى خاتوو لاڤە خەتاب سەردانى خانەی بەساڵاچووانیان لە شاری هەولێر کرد و، لەوێ بەهاوکارى سەرپەرشتیارانى خانەکە چالاکیەکانیان دەستپێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینی وەرزیان بۆ سوودەمەندانى خانەکە ئەنجامدا، لەوانەى پشکنینى نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن، دواتریش کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستى پێویستیان پێشکەش بەبەساڵاچوانى خانەکە کرد.