لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەى پەیوەندى نێوان چارەسەرى سروشتى و خۆراک بەڕێوەچوو
بەئامانجى تیشک خستنەسەر پەیوەندى نێوان چارەسەرى سروشتى و خۆراک و ڕونکردنەوەى لایەنە زانستیەکانى ئەو پەیوەندییە، لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکى نێودەوڵەتى بەڕێوەچوو.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (١١/٩/٢٠٢٤) لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەئامادەبوونى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، دکتۆر مصطفى الهاشمي مامۆستا لە زانکۆی هیلسنکی- فینلندا بابەتێکى زانستى بەناونیشانى “پەیوەندى جیهانى نێوان چارەسەرى سروشتى و زانستى خۆراک” بەوردى و زانستى باسکرد بەتایبەت تیشکى خستەسەر خاڵە هاوبەشەکان و، ئەو ڕێگەیانەى بەهۆیەوە باشتر دەتوانرێ چارەسەرى چارەسەر خواز بکرێ، بۆ ئەوەش مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو گفتوگۆیەکى زانستى و بابەتیانەیان لەگەڵ دکتۆر مصطفى الهاشمي و ناوەڕۆکى بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
وۆرکشۆپەکە؛ بەهاوبەشى لە نێوان سەرۆکایەتى هەردوو بەشی چارەسەری سروشتی و بەشى نیوترشن و دایەتێتکس ڕێکخرابوو، هەروەک فێرخوازانى هەردوو بەش بەشداریەکى کارای چالاکیەکەیان کرد.