لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی جیهانی پرۆگرامەر بەرز ڕادەگرێت و ڕێز لە فێرخوازە سەرکەوتوەکان دەگرێت
سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (12ی ئەیلولی 2024) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پرۆگرامەران چالاکیەکى بەبەشدارى ستافى زانستى و فێرخوازانى بەشەکە ڕێکخست.
لە میانەى چالاکیەکەدا؛ پێشبڕکێیەکی بەرنامەسازی لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا (دیار ئەسکەندەر سەلیم) فێرخوازى بەشەکە خەڵاتی هاندان و ڕێزلێنان لە ئاستى سەرکەتودا پێ بەخشرا، ئەوە جگە لە بەڕێوەچوونى چەند چالاکیەکى دیکەى هەمەڕەنگ ،کە کەشێکی خۆشی و کارلێککردنی لە نێوان فێرخوازان و مامۆستایانى بەشداربوو دروستکرد.
ڕێکەوتى (9/12)ى هەموو ساڵێک بۆ ڕۆژى جیهانى پرۆگرامەر دیاریکراوە، چونکە دەکات ڕۆژى ژمارە (256)ى ساڵ، ئەو ژمارەیەش لە ڕووى زانستى کۆمپیوتەر نوێنەرایەتی گەورەترین بەها دەکات، کە دەتوانرێت بە یەک بایت ئاماژەى پێ بدرێ، ئەوەش هێمای داهێنانە لە جیهانی بەرنامە و پرۆگرامسازیدا.