لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ کۆرسێک بۆ فێربوونى زمانى ئینگلیزى، زمانى عەرەبى، کۆمپیوتەر دەکاتەوە
زانكۆی جیهان- هەولێر، بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێى (٢٠٢٢) مژدەیەک بۆ فێرخوازانى فێربوونى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەێنێت و، لەو چوارچێوەیەدا (سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان)، بە هەماهەنگی لەگەڵ (ئەكادیمیای جیهان) کۆرسی فێربوونى زمانى ئینگلیزى و زمانى عەرەبى و کۆمپیوتەر بەتێچوویەکى کەم دەکاتەوە.
لە کۆرسەکەدا، فێرخوازانى (ئامادەیی، پەیمانگە و زانکۆ) و فەرمانبەرانی حکومی و کارمەندانی کۆمپانیا و خاوەن کار و پیشەوەران و بێکاران دەتوانن بەشدارى بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.
زانیارى لەبارەى کۆرسى زمانى ئینگلیزى:
- کۆرسی فێربوونی (زمانی ئینگلیزی) لە چەند ئاستێکی جیا پێک هاتووە، کە بریتین لە:
- لیڤل Starter.
- لیڤل Pre Intermediate.
- وانەکان لەسەر پرۆگرامی (سپیک ناو) دەخوێندرێت، کە مۆدێرنترین پرۆگرامی ئەمەریکییە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
- وانەکانی کۆرسەکە لەلایەن مامۆستایانی شارەزا و، خاوەن ئەزموون دەوترێتەوە، لە كۆتایدا بڕوانامەی باوەڕپێكراوی (ئەکادیمیای جیهان) پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت.
- کاتی خول :- بۆ ئینگلیزی ئێواران، لیڤل یەک & لیڤل دوو، کاتژمێر (1:30 تا 3:30)،(3:00 تا 5:00) دەبێت.
- بەیانیان: کۆرسی جنڕال ئینگلیزی، کاتژمێر (9:30 تا 11:30).
زانیارى لەبارەى کۆرسى زمانى عەرەبى:
- کۆرسی زمانی عەرەبی جڵفی عێراقی، لەسەنتەرەکەمان بە گرنتی توانای قسەکردن بنیاد دەنێی، کە لە یەک ئاستی گشتی پێکهاتووە، فێرخواز بە گوێرەی توانای خۆی گرنگی پێدەدرێت.
- وانەکان لەسەر پرۆگرامێکی تایبەت دەخوێندرێت، کە بەهێزترین پرۆگرامە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی جڵفی عێراقی.
- کاتی خول :- بۆ عەرەبی، کاتژمێر (1:30 تا 3:30)،(3:00 تا 5:00).
زانیارى لەبارەى کۆرسى کۆمپیوتەر:
- کۆرسی فێربوونی بەرنامەکانی (كۆمپیوتەر ) بەرنامەی ئۆفیس پێكهاتووە لە (وۆرد و پاوەر پۆینت و ئێكسل).
- کاتی خول :- بۆ کۆمپیوتەر، کاتژمێر (3:00 تا 5:00).
- کۆرسەکە ماوەی (6) هەفتە دەخایەنێت، لە هەفتەیەکدا (3) ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.
- ڕۆژەکان: (یەکشەممە+ سێشەممە + پێنجشەممە) دەبێت.
تێبینیەکان:
- بۆ هەر مانگێک ناونووسین سنووردارە تەنها (200) کەس کە سەردان دەکەن فۆرمی بەشداربوونیان پێدەدرێت و لە کۆرسەکە وەردەگیرێن.
- کۆرسەکە قازانج نەویستە، تەنها بڕی (17$=25٫000) وەك ڕسومات لە بەرامبەر گرێبەستی بەشداربوون و دروست كردنی بڕوانامە لە بەشداربووان وەردەگیرێت.
- كاتی فۆرم پڕكردنەوە لە كاتژمێر 9:30 بەیانی تا 4:30 ئێوارەیە، لە ڕۆژانی یەکشەمە تا پێنج شەممە لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆ لەناو کەمپسى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێ.
- بۆ زانیارى زیاتر و ناونووسین، پەیوەندی بكەن بەو ژمارەیە: (Viber+WhatsApp)07518078592
- ناونیشان: هەولێر- گەرەكی نەورۆز- ناو زانكۆی جیهان- بینای (سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی)، تەنیشت دەرگای ژمارە (3)ی زانكۆ- بەرامبەر گەراجی ئۆتۆمبێلی فێرخوازان.
- دەتوانی تا ڕێکەوتی 2021/12/30 ناوى خۆتان تۆمار بکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکە.
- ئۆفەری تایبەت بە فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دانراوە، لەهەمانکاتدا دیاری تایبەت بۆ ئەو فێرخوازانە دانراوە، کە (4) فێرخوازی تر لەگەڵ خۆیان دەهێنێت.