لە ڕۆژى جیهانى چارەسەری سروشتی، بەشى چارەسەرى سروشتى چالاکیەکى بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى کاروچالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی چاڕەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ زیندوکردنەوەى ڕۆژ و بۆنە جیهانیەکان و، بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان، چالاکیەکى لە ڕۆژى جیهانى چارەسەری سروشتی بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/١١/٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەشداریان تێدا کرد، لە چەند شوێنێکى بازاڕى شارى هەولێر کۆمەڵێک بڕۆشور و زانیاری تەندروستی تایبەت بە چونیەتی پاراستنی جومگەکان و ئامۆژگاری دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی لە بەشی چارەسەری سروشتی چارە دەکرێت بەسەر هاوڵاتیان دابەشکرد.
بەشێوەیەکى گشتى بڵاوکراوەکان هۆشیاری تەندروستی لەسەر نەخۆشیەکانی ئیسک و جومگەکان و، ڕێگاکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشیانەى لەخۆگرتبوو، چالاکیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى هاوڵاتیان و کاسبکارانى شارى هەولێر.