يارى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى زانکۆى جیهان- هەولێر و پەیمانگەى جیهان بەڕێوەچوو
بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی یەکتر بەتایبەت لە بوارى وەرزش، یارىەکى تۆپى پێ دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان- هەولێر و فێرخوازانى پەیمانگەى جیهان بەڕێوەچوو.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە یاریگەى کراوەى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (١٦/١٢/٢٠٢١) یارییەکە لە کەشێکى هاندانى وەرزشى بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بە تۆمارکردنى شەش گوڵ بەرامبەر تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەسەر فێرخوازانى پەیمانگەى جیهان سەرکەوتن، یارییەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى هەردوولا و، هیوایان خواست ئەم جۆرە یاریانە بەردەوامى هەبێ.