فێرخوازانى تەندروستى کۆمەڵ لە بازارى هەولێر خواردنگە و چێشتخانەکان بەسەر دەکەنەوە
ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر ئەیاد عەبدوڵلا و، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر ئارام محمد برا لە بازارى ناوەندى هەولێر ژمارەیەک چێشتخانە و نانەواخانە و، گۆشتفرۆشیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى سەردان و بەسەرکردنەوەکەیاندا، کە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢١) ئەنجامیاندا، ئەرکەکانیان وەک پشکنینى تەندروستى لە داهاتودا ئەنجامدا، بەشێوەیەک فێرخوازان بەدواداچونیان بۆ ڕادەى پاک و خاوێنى و، چۆنیەتى هەڵوسوکەوت و مامەڵەى لێژنەکانى پشکنین کرد، لەهەمانکاتدا ئاشناى چۆنیەتى پسپبونى خۆراک و خواردەمەنیەکان و، ڕێگەکانى وەرگرتنى نمونە بۆ هەڵسەنگاندنى ئاستى پاکوخاوێنى خواردن و خواردەمەنیەکان لە چێشتخانەکاندا کرد.