پشکنین و هەڵسەنگاندن بۆ کارمەندانی پاککەرەوە و باخەوانەکان زانکۆی جیهان دەکرێت
بە مەبەستی گرنگیدان بە سەلامەتی مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانى زانکۆ بەتایبەت و ، هاوڵاتیان بەگشتى، لە یەکەى چارەسەرى سروستى کلینیکی زانکۆی جیهان-هەولێر چەندین پشکنین ئەنجامدرا.
بۆ ئەو مەبەستە و، لە ڕێکەوتی (١١/٢/٢٠٢١) لە یەکەى چارەسەرى سروستى کلینیکی زانکۆی جیهان-هەولێر پشکنین و هەڵسەنگاندنى تەندروستى بۆ هەموو کارمەندەکانی پاککەرەرە لە زانکۆ ئەنجامدات، لەهەمانکاتدا پشکنینی وردى لایەنی چارەسەری سروشتی بؤ سەرجەم کارمەندەکان کرد، هەروەک رێنماییکران بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کاروباری رۆژانەیان بەئامانجى خۆپارێزی و سەلامەتی لەکاتی کارکردن.