چۆنیەتى پاراستنى جەستە لە چالاکیەکى هۆشیارى بەشى چارەسەرى سروشتى
بۆ هۆشیارکردنەوەى زیاترى مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان، بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى زانستى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١/٤/٢٠٢١) لێژنەى بەشى هۆشیارى تەندروستى لە بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان لە چالاکیەکى زانستیدا کە بریتیبوو لە هەڵواسینى ژمارەیەک پۆستەرى هۆشیارکردنەوە لەناو کەمپى زانکۆ.
پۆستەرەکان تایبەت بوون بەهۆشیارکردنەوەى زیاترى مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەران و ڕونکردنەوەى شێوازى زانستى و دروستى دانیشتن لەکات و شوێنە جیاوازەکان بەتایبەت لە کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە و لە کاتى ڕایکردنى کاروبارى ڕۆژانەى ئۆفیس، بۆ پاراستنى بارى سەلامەتى تەندروستى جەستەیان لەکاتى ئەنجامدانى کارەکان.