ڕاهێنانى زمانەوانى بەفێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی دەکرێ
بۆ بەرزکردنەوە و پەرەپێدانى ئاستى زمانەوانى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بەڕێوەچوو.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە لە هۆڵى (ئەکادیمیاى) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناخى یەکەم بەزمانى ئینگلیزى گفتوگۆیان لەبارەى چەند بابەتێکى پزیشکیدا کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار دابەشى سەر سێ گروپ کران، هەریەک لە گروپەکان سمینارێکیان لە بوارێک لە بوارە زانستیەکان بەپێى پسپۆڕیان ئامادەکرد، پاشان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان بەجیا خستەڕو.
لە میانەى خستنەڕوى سمینارەکاندا، فێرخوازانى ئامادەبوو بەزمانى ئینگلیزى گفتوگۆیان لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکاندا کرد، هەروەک چەندین پرسیار و ڕەخنەى زانستیشیان ئاراستەى فێرخوازانى هاوڕێیان کرد، ئەوەش بوە دەرفەتێک تا فێرخوازان ئاست و توانا و لێهاتویی زمانەوانیان پەرە پێبدەن.