بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى خێرخوازى بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى کارە خێرخوازى و خۆبەخشیەکانیدا، بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محمد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى خێرخوازى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢١/٤/٢٠٢٢) و، وەک بەشێک لە کار مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکانیان کۆمەڵێک هاوکارییەکان گەیاندە خێزان هەژار و منداڵە بێ سەرپەرشتەکان، کە (٧) خێزان و (٢٥) منداڵى بێ باوکى لەخۆگرت.
چالاکیەکە بەکڕینى کۆمەڵێک لە پێداویستیەکانى جەژن بەتایبەت جلوبەرگ دەستپێکرد، کە منداڵان بەئارەزوى خۆیان جۆرى جلوبەرگەکانیان لە بازاڕ هەڵبژارد، پاشان منداڵەکانیان بردە شارى یارى و، بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش کۆمەڵێک یارى جۆراوجۆریان کرد، لە کۆتایشدا لە یەکێک لە چێشتخانەکانى هەولێر منداڵان لەگەڵ کەس وکاریان بەشداریان کرد لە خوانى بەربانگى ڕەمەزان.