فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بەسەر دەکەنەوە
بۆ زانین و ئاگاداربون لە چۆنیەتى کارکردن لە نەخۆشخانەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و شێوازى پشکنینەکان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (19-4-2022) بەسەرپەرشتی مامۆستا یاریدەدەری بان عبدالاله محمد، فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە بەشی شيكاري كيميایی پزیشکی بە گەشتێکی زانستی لە شارى هەولێر نەخۆشخانەی ژینیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا، بەیاوەرى لێپرسراوان و ستافى نەخۆشخانەکە هەموو تاقیگەکانی ناو نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە و، بەشێوەیەکى زانستى و مەیدانى فێرخوازانیان ئاشناى شێوازى کارکردن لە تاقیگە و ئەو ئامێرە پزیشکانە کرد کە لە تاقیگەکانیان بەکاردێ.
لە کۆتایشدا، بەوەرگرتنى چەند نمونەیەک لە خوێنى فێرخوازان، تاقیکردنەوەیان بۆ چۆنیەتى ناسینەوەى جۆرى نەخۆشیەکان بۆ فێرخوازان ئەنجامدا.