فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٨/٤/٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود ئەمین بەسەردانێکى زانستى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوایان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن محەمەد عومەر بەڕێوەبەرى تاقیگە پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى تاقیگەکانى نەخۆشخانەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هەروەک باسى لەو ئامێرە پزیشکیە پێشکەوتوانە کرد کە لە تاقیگەکەدا بۆ شیکارى و پشکنینى نەخۆشیەکان بەکاریان دەهێنن، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکى مەیدانى چەند تاقیگەیەکى پیشانى فێرخوازان دا و، ئاشنایى شێوازى کارکردن لە تاقیگەکان کران.
لە کۆتای سەردانەکەدا، مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود ئەمین سوپاسى بەڕێوەبەرى تاقیگە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاواى شارى هەولێرى کرد و، جەختى لە گرنگى ئەو سەردانانە کردەوە بۆ فێربون و ڕاهێنانى فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى.