بەشەکانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و بایۆلۆجى گشتى بە فیستیڤاڵێک کۆتاییان بەساڵى خوێندن هێنا
سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و بایۆلۆجى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێکخستنى فیستیڤاڵیک کۆتاى بەساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) هێنا.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٩/٤/٢٠٢٢) بەئامادەبونى دکتۆر مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، پڕۆفیسۆرى دکتۆر عەبدولستار کەریم سەعید یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و سەرۆکى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و بایۆلۆجى گشتى و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان فیستیڤاڵێک بەڕێوەچوو.
لە میانەى فیستیڤاڵەکەدا، پیشانگەیەکى فێرخوازان کرایەوە کە بەرهەمى کارە زانستیەکانیان و چەندین تابلۆی هونەری فێرخوازانى تێدا نمایش کرابوو، لە میانەى بەسەرکردنەوەى ئەو پیشانگەیەدا، یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد و، هانیان دان برەى زیاتر بەکارە زانستى و هونەرییەکانیان بدەن.
لە بەشێکى دیکەى فیستیڤاڵەکەدا، لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەئامادەبونى مامۆستایان و فێرخوازان، فێرخواز (كمكار أكرم) بابەتێکى لەبارەى دواین پێشکەوتنە زانستیەکان لە بوارى بایۆلۆجى پێشکەش کرد.