فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس دەبێتە ئەندامى لێژنەى پشکنینى پارێزگاى هەولێر
بەئامانجى لە نزیکەوە پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکان و، هاوکاریکردنى لێژنەى پشکنین و بەدواداچونى قایمقامیەتى هەولێر، فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس وەک کارمەندێکى خۆبەش دەبێتە ئەندامى لێژنەى پشکنین.
(زهراء عادل مجید)، کە فێرخوازى قۆناخی سێیەمە لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس زانکۆى جیهان-هەولێر بەمەبستی زیاتر ئاشنابوون بە کار و ڕێکارەکان بەشداری دەکات لەدەرچوونەکانی لێژنەی قایمقامیەتی هەولێر، کە بەسەرپەرشتی (نەبەز عەبدولحەمید ) شوێنە جیاکان بەسەردەکەنەوە.
لێژنەی قایمقامیەتی هەولێر لە میانەی دەرچوونەکانیاندا پشکنین و بەدواداچوون دەکەن بۆ بازاڕ و چێشتخانە و مارکێت و شیرنەمەنیەکان و هۆتێلەکانی شاری هەولێر، بەهۆى ئەو سەردان و بەدواداچونانە پێشکنین بۆ بەرهەمە خۆراکیەکان لە ڕووی تەندروستی و پاکی و یاساییەوە دەکەن، هەربۆیە لە هەر شوێنێک سەرپێچی تێدا بکرێت، یان پابەندنەبن بە ڕێنما تەندروستیەکان و ڕێنماییەکانی لێژنەکە، کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت و بڕیاری داخستنیان بۆ دەردەکرێت.