بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی ڕۆژى جیهانى شێرپەنجە زیندو دەکاتەوە
بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەچالاکیەکى زانستى ڕۆژى جیهانى ڕوبەڕوبونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى زیندوکردەوە.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئامینە سەباح مەحمود سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیکى زانستى ڕێکخست بۆ زیندوکردنەوەى ڕۆژى جیهانى شێرپەنجە.
لە چالاکیکەدا، کە بە ئامادەبونى سەرۆکى بەش و مامۆستایان و فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەڕێوەچوو تیایدا گفتوگۆ لەبارەى نەخۆشى شێرپەنجە و هۆکارەکانى توشبون و چۆنیەتى ڕوبەڕوبونەوەى کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، کمکار ئەکرەم ڕەسول یەکێک لە فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى بەشەکە بابەتێکى زانستى لەبارەى چۆنیەتى هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە بۆ ڕێگریکردن و زوو دۆزینەوە شێرپەنجە و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی پێشکەشکرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، لەلایەن مامۆستایان و فێرخوازانى ئامادەبوو گفتوگۆیەکى زانستى ورد لەبارەى نەخۆشیەکە کرا، هەروەک جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بەرزکردنەوەی ئاستى هۆشیارى زانستی بەگرنگ زانرا، بەشێوەیەک تاکەکانى کۆمەڵگە زوو پشکنین بکەن بۆ ڕێگەگرتن لەنەخۆشی شێرپەنجە و پەروەردەکردنی تاکەکانى کۆمەڵگە بەشێوەیەکى تەندروست.