تەکنیکە نوێیەکانى کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشى شەکرە لە وۆرکشۆپێکدا
بەهەماهەنگى نوسینگەى (سار)ى زانستى و، بریکارى کۆمپانیاى میدترۆنیک لە کوردستان، کە تایبەت بوو بەبوارى تەکنەلۆجیاى پزیشکى و ئامێرى ئەنسۆلین، سەرۆکایەتى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس وۆرکشۆپێکى تایبەتى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستا ڕەغد ئەلجومەر، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەشداریان لەو وۆرکشۆپەدا کرد، کە تایبەت بوو بە تەکنیکە نوێیەکانى کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشى شەکرە و، باشترکردنى دۆخى نەخۆشەکان.
لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپەکەدا، ئەندازیار (ڕەغد حەیدەر هادى) نوێنەرى کۆمپانیاى میدترۆنیک لە کوردستان شێوازی بەکارهێنان و کارکردن بە ئامێری پەنکریاس پەمپی ئەنسۆلین و مۆدێلە کۆن و نوێیەکان جیاوازی نێوانیان و، چۆنیەتی ژمێریاری کاربۆهیدراتەکان بۆ هاوتاکردنی لەگەڵ ژەمەکانى ئەنسۆلین بەوردى باسکرد، جگە لە هەموو ئەو شێوازە مۆدێرنانەی کە بە دەرزی ئەنسۆلین بەکاردەهێندرێن.
ئامانج لە وۆرکشۆپەکە پێدانى زانیاری کردارییە بەفێرخوازان بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی شەکرەی و، ڕۆڵی پزیشکی خۆراکی لە یارمەتیدانی نەخۆشەکان.