تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکانى بردەوە
لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى یارییەکانى تۆپى پێ بۆ تیپى فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بردەوە
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٣/٢٠٢١) لە سەعات (١:٠٠)ى دواى نیوەڕۆ لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دیکە لە نێوان تیپى تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر و تیپى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.
گێمى یەکەمى یارییەکە لەبەرژەوەندى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان کۆتایهات، هەروەک گێمى دووەمى یارییەکە بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بۆ هەر لایەکیان بەیەکسانى کۆتایهات.
بۆ یەکلایکردنەوەى یارییەکە و دیاریکردنى براوەى ئەو یارییە، پەنا برایە بەر لێدانى یەکلایکەرەوە، لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بەتۆمارکردنى (٣-٢) توانى سەرکەوتن بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەدەست بهێنێت.