دیدارێك به‌ناونیشانى “ئازاره‌كانى مل و رێكاره خۆپارێزیه سرووشتیه‌كان”
له رۆژى 8 / 5 / 2018 به‌شى چاره‌سه‌رى سرووشتى دیدارێكى بۆ د. ئه‌ڤین محمد عارف معروف رێكخست به ناونیشانى (ئازاره‌كانى مل و رێكاره خۆپارێزیه سرووشتیه‌كان) له هۆڵى به‌شى چاره‌سه‌رى سرووشتى . له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چالاكیه رۆژانهییهكان و شێوازى دانیشتن و به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى وه‌ك كۆمپیوته‌ر و مۆبایل ، پاشان باسى له‌و رێكاره خۆپارێزى و وه‌رزشه سادانه كرد كه بۆ به‌هێزكردنى ماسوولكه‌كانى مل باشن .
شیاوى باسه مامۆستایانى ده‌سته‌ى فێركارى و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له قوتابیان ئاماده‌ى دیداره‌كه بوون