سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی دەکات
دواى ئەوەى پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی لە لە شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان پلەى یەکەمى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان بەدەستهێنا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی لە (پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی) و، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات؛ کە ئەمە دەقەکەیەتى…
بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی
لە ناخى دڵمانەوە پیرۆزبایی تایبەت لە (پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی) و، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەم ، مایەى خۆشحاڵیمانە وەک زانکۆى جیهان-هەولێر مامۆستایەکمان لە پشبڕکێیەکى زانستى گەورەدا بووە پێشەنگى (٢٠) هەزار توێژەر لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەک جێگەى شانازیمانە کە زانکۆکەمان خاوەن زاناى ئاستبەرز و بەتواناى لەو شێوەیەیە، کە هەموو ژیانى خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى ئاستبەرز و کاریگەر تەرخان کردوە.
بەم بۆنەیەوە پەیمان دوپات دەکەینەوە لە کارى بەردەوامدان بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار و پڕ چەک بەزانست و زانیارى سەردەم لە زانکۆکەمان.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر