مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر پلەى یەکەمى پەیپەرە نایابەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەدەست دەهێنێت
لە شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی پسپۆڕى کیمیا و مامۆستا لە بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر پلەى یەکەمى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق بەدەستهێنا.
ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (2023/8/17)، بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوان و توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق، شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەكان بەڕێوەچوو، كە ڕێكخراوی كەیساین و مایۆركا سیتی سازیکردبوو.
لەو سمپۆزیۆمەدا، خەڵاتى ڕێزلێنان بەسەر باشترین (١٠) توێژەر كە خاوەنی توێژینەوەی نایاب بون دابەشکرا. لەو چوارچێوەیەدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی پسپۆڕى کیمیا و مامۆستا لە بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر پلەى یەکەمى لە کۆى (٢٠) هەزار توێژەر لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق بەدەستهێنا.