فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى بەردەوامن لە سەردان و هەڵسەنگاندنى ژینگە جیاوازەکانى بوارى تەلارسازى
بەئامانجى ڕاهێنان و لە نزیکەوە ئاشناکردن و هەڵسەنگاندنى ژینگە جیاوازەکانى کارکردن لە بوارى ئەندازیارى تەلارسازى، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى سەردانە زانستى و مەیدانیەکانى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاوازەکان.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢/١٠/٢٠٢٣)، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئەسماء ئەحمەد مستەفا، فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى گەشتێکى زانستیان بۆ پارکى سامى عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر ئەنجامدا و، لە نزیکەوە دیزانینى تەلارسازى ڤێلاکانیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا؛ فێرخوازان بەهاوڕیەتى مامۆستاى سەرپەرشتیار پێداچونەوە و هەڵسەنگاندنى زانستیان بۆ دیزاینى تەلارسازى ئەو شوێنانە کرد، کە بۆ دروستکردنى ڤێلا دیاریکراون، لە میانەى هەڵسەنگاندنەکەیاندا فێرخوازان لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار گفتوگۆیەکى زانستى چڕیان کرد، کە بەهۆیەوە فێرخوازان زیاتر ئاشنابون بە ژینگەى کارکردن و چۆنیەتى دیزاینکردنى پڕۆژەى هاوشێوەى و پراکتیزەکردنى لە واقیعدا.