فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر خوێن دەبەخشنە منداڵانى نەخۆشخانەى نانەکەلى
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (16-3-2023)، وەک بەشێک لە کارە خێرخوازى و خۆبەخشیەکانیاندا، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان بۆ منداڵانی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرا عەلى زینەڵ و، بە هاوکاری لقی هەولێرى بانکی خوێن، هەڵمەکەیان دەستپێکرد، ئامانجى سەرەکى هەڵمەتەکەشیان پاڵپشتیکردنى ئەو منداڵانە، کە دوچارى شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی تری خوێن بوونە.
فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە قۆناغى یەکەمى هەڵمەتەکەیاندا، لە ڕێکەى لقى هەولێرى بانکى خوێن ژمارەیەک بوتڵى خوێنیان پێشکەش بەنەخۆشخانەى نانەکەلى لە شارى هەولێر کرد، هەروەک جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت تا کەمێک لە خەم و ناسۆرى منداڵانى توشبوو بەشێرپەنجە و ئەوانەى نەخۆشیەکانى دیکەى خوێنیان هەیە کەم بکەنەوە.
بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر ساڵانە بەچالاکى جۆراوجۆر هەڵمەتى جیاوازى ڕاگەیاندوە بۆ کۆمەککردن و هاوکاریکردنى چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵ، بەتایبەت ئەوانەى پێویستیان بەکۆمەک و هاوکارى هەیە.