فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە تاقیگەیەکى پزیشکى ئاشناى پشکنینى تاقیگەیی دەکرێن
بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین ئامێر و میکانزمەکانى پشکنینى تاقیگەى، فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیگەیەکى پزیشکى لە شارى هەولێر بەسەر دەکەنەوە.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی خاتوو ڕەغد الجمرد، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی تاقیگەی پزیشکی فارمایان لە شارى هەولێر کرد. فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکەدا، لەلایەن دکتۆر ڕەسول حاجى سەپەرشتیارى تاقیگەکە ئاشنایى نوێترین ئامێر و میکانزمەکانى پشکنینى تاقیگەیى لە تاقیگەکە کران، بەتایبەت ئەو پشکنینانەى بۆ هەستەوەرى خۆراک بەکارى دەهێنن.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەدا، فێرخوازان ئەو کەرەستە و کەلوپەلانەیان پێناسێندرا، کە بۆ جۆرە جیاوازەکانى تاقیکردنەوەکان بەکارى دەهێنن، لەگەڵ لایەنى بەرهەمهێنەرانی کەرەستەکان و ئەو، چۆنیەتی خوێندنەوە و شیکردنەوەی ئەنجامى پشکنینەکان، بەتایبەت ئەو پشکنینانەى پەیوەندى بەخۆراک و بابەتە خۆراکیەکانەوە هەیە.