فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان سەردانی کونسڵگەرى فەڵەستین دەكەن
بۆ ئاگاداربون لە کارى دبلۆماسى و ئاستى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان، سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان لە زانكۆی جیهان-هەولێر سەردانێکى زانستى بۆ کونسڵگەرى فەڵەستین لە هەرێمى کوردستان ڕێکخست.
ڕۆژى دووشەممە رێکەوتى (٨-٥-٢٠٢٣) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان سەردانى کونسڵگەرى فەڵەستنیان کرد و، لەلایەن نظمي حزوري کونسڵى فەڵەستین بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا؛ کونسڵى فەڵەستین دواى ئەوەى باسى لە گرنگى کارى دیبلۆماسى بۆ فێرخوازان کرد، ئینجا ئاماژەى بەئاستى پەیوەندییە دبلۆماسیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان کرد و وتى: مایەى خۆشحاڵیەوە پەیوەندییەکى باش و فراوانمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە، پاشان باسى لە ئازادكردنی فەلەستین لەلایەن سەركردەی كورد سەلاحەدین ئەیوبی كرد. لە کۆتایشدا؛ خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی لێهاتویی و تێگەیشتنى فێرخوازانی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دبلۆماسییەكان زانکۆى جیهان-هەولێر ئاستی پیشاندا، دواتریش هاوڕێ لەگەڵ فێرخوازان بەشەکانى کونسڵگەرى بەسەرکردەوە و کارەکانیانى بەفێرخوازان ناساند.
لە كۆتایدا؛ مامۆستای یاریدەدەر ڕشید میكائیل محمد بەناوی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی کونسڵ و کونسڵگەرى فەڵەستینی كرد بۆ هەوڵ و مەندوبونەكانیان لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتی کلتورییەکانی كورد و گەلی فەلەستینی و پێشوازیکردن لە فێرخوازان.